چالاكی سه‌ندیكایی له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی دژبه‌ كۆچبه‌ری یه‌كیه‌تی ئوروپا

438
رێكخراوه‌ سه‌ندیكاییه‌ چینایه‌تییه‌كانی ئوروپا سه‌ر به‌ فێدراسیونی جیهانی یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان به‌ به‌ڕێوه‌بردنی گه‌لێك چالاكی، سیاسه‌تی دژبه‌ كۆچبه‌ری یه‌كیه‌تی ئوروپایان مه‌حكوم كرد.
ئه‌م رێكخراوانه‌ به‌ “فریوكار” ناولێبردنی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كیه‌تی ئوروپا رایانگه‌یاند: ئه‌مه‌ یه‌كیه‌تی و ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامیه‌تی كه‌ درێژه‌ به‌ ئه‌زیه‌ت و ئازاری په‌ناخوازان و چینی كرێكاری ئوروپا ده‌ده‌ن. ئه‌وان هه‌روه‌ها یه‌كیه‌تی ئوروپا، ئه‌یاله‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا و ناتۆ به‌ هۆكاری شه‌ڕ، هه‌ژاری و ئاواره‌گی میلیونها كه‌س ده‌زانن. هێزه‌كانی سه‌ندیكایی چینایه‌تی له‌ ئوروپا به‌ راگه‌یاندنی هاوپشتی خۆیان له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان و كۆچبه‌ران رایانگه‌یاندووه‌، گه‌لێك كرده‌وه‌ی خه‌باتكارانه‌یان بۆ په‌ناخوازان به‌ڕێوه‌بردووه‌. به‌ چه‌شنێك كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتان له‌وانه‌ یونان، قبرس، پورتوغاڵ، ئیتالیا و ئۆتریش به‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێكی به‌رین، پشتیوانیان له‌ كۆچبه‌ران كردووه‌ و دانیشتنی “ریاكارانه‌”ی یه‌كیه‌تی ئوروپا سه‌باره‌ت به‌ ئاواره‌كانیان مه‌حكوم كرد.