چالاكی ژینگه‌پارێزی له‌ سه‌رده‌شت

390y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ درێژه‌ی ره‌وتی ئاشت بوونه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ سروشت و ژینگه‌پارێزی، یه‌كێك له‌ دۆستدارانی ژینگه‌ی شاری سه‌رده‌شت ژماره‌یه‌ك كه‌وی له‌ ‌ داوێنی سروشت دا ئازاد كرد.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هاوڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌ده‌شت به‌ ناوی “ئیدریس عه‌لیزاده‌”، ٥٨ كه‌وی پاش ساڵێك راگیران و ده‌رمان، له داوێنی سروشت دا ئازاد كرد. هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ راوچیانی كوێستانی شاهۆ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ سه‌رقاڵی راوی كه‌و بوون، ١٨ كه‌ویان ئازاد كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، به‌مه‌به‌ستی ئاشت بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سروشت، له‌ ناوچه‌كانی كوردستان چالاكی ژینگه‌پارێزی به‌ شێوه‌ی خۆڕسك له‌وانه‌: شكاندنی چه‌ك و قه‌فه‌سه‌كان و وازهێنان له‌ راو و خاوێن كردنه‌وه‌ی ژینگه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌.