چالاكی ژینگه‌پارێزی له‌ شاره‌كانی ئێسلام ئابادی غه‌رب و گیلانغه‌رب

558t
لایه‌نگرانی ژینگه‌ له‌ شاره‌كانی ئیسلام ئابادی غه‌رب و گیلانغه‌رب سه‌ر به‌ ئۆستانی كرماشان له‌ حه‌ره‌كه‌تێكی خۆڕسكدا، ده‌ستیان دایه‌ خاوێن كردنه‌وه‌ی ژینگه‌ و چاندنی نه‌مام.له‌ حه‌ره‌كه‌تێكی خوڕسكدا، ٥٠ نه‌مامی چه‌ناری سپی له‌ شاری ئیسلام ئابادی غه‌رب له‌ لایه‌ن منداڵانه‌وه‌ چێندرا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی ساڵی نوێ، به‌رنامه‌یه‌كی گشتی خاوێكردنه‌وه‌ی ئاواییه‌كان له‌ ئاواییه‌كانی دهێستانی حه‌یده‌ریه‌ و دێهستانی چله سه‌ر به‌ شاری گیلانغه‌رب به‌ڕێوه‌چوو. مه‌سه‌له‌ی پاراستنی ژینگه‌ و به‌ڕێوه‌چوونی چالاكیگه‌لێك له‌م چه‌شنه‌ له‌ كوردستان بووه‌ به‌ فه‌رهه‌نگێكی گشتی و له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا به‌ شێوه‌ی خۆڕسك كرده‌وه‌گه‌لێك وه‌كوو وازهێنان له‌ راو، شكانی قه‌فه‌س، ئازاد كردنی په‌له‌وه‌ره‌كان و هه‌روه‌ها خاوێنكردنه‌وه‌ی شوێنه‌ گشتیه‌كان به‌ڕێوه‌چووه‌.