چالاكی ژینگه‌پارێزی له‌ شاری سنه‌

397
روژی جومعه‌ ١٤ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له‌ دۆستدارانی ژینگه،‌ سروشتی كێوی ئاویه‌ری شاری سنه‌یان خاوێن كرده‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌م رۆژه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ دۆستدارانی سروشت و هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌پارێز به‌ كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و پاشماوه‌كانی، له‌ چالاكی ژینگه‌پارێزیدا به‌شداریان كرد و كێوی ئاویه‌ری شاری سنه‌یان خاوێن كرده‌وه‌‌.