چالاكی ژینگه‌پارێزی له‌ شاری پیرانشار

77
به‌ پێی راپۆرته‌كان، گروپی كوهنه‌وه‌ردی “سامڕه‌ند”ی “نه‌غه‌ده‌” له‌ كرده‌وه‌یه‌كی ژینگه‌پارێزیی له‌ شاری پیرانشار، ده‌ستیاندایه‌ خاوێن كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی “گه‌لۆ له‌ده‌شتی لاجانێ”.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، گروپی كوهنه‌وه‌ردی و ژینگه‌پارێزی “سامڕه‌ند”ی شاری “نه‌غه‌ده‌”، سه‌رجه‌م زبڵ و پاشماوه‌كانی ناوچه‌ی “گه‌ڵۆ له‌ده‌شتی لاجانێ” سه‌ربه‌ شاری پیرانشار”یان خاوێن كرده‌وه‌. شایانی باسه‌، ماوەی چەند ساله‌ لە کوردستان، ره‌وتی پاراستنی ژینگە دەستی پێکردووە و لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستان چالاکی ژینگەپارێزی وەکوو خاوین کردنەوەی شوێنە گشتییەکان، وازهێنان لە راو و ئازاد کردنی باڵندە، بە شێوەی خۆرسک بەڕێوە دەچێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →