چالاكی ژینگه‌پارێزی و به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه‌ی به‌زرپاشی ئاویه‌ر

782
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌عات ٧ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی جومعه‌ ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌پارێز و هاوڵاتیانی لایه‌نگری ژینگه‌، له‌ به‌رنامه‌ی به‌زر پاشی ئاویه‌ر به‌شداریان كرد و چالاكی ژینگه‌پارێزیان به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌م مه‌راسمه‌ كه‌ له‌ پاركی حه‌یات وه‌حشی ئاویه‌ر ده‌ستیپێكرد، له‌ لایه‌ن كانونی كوهنه‌وه‌ردانی كوردستانه‌وه‌ بانگه‌وازی بۆكرابوو. سه‌ره‌تای مه‌راسمه‌كه‌ به‌خێرهاتنی هاوڵاتیانی به‌شداربوو كرا و له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه‌ چه‌ند وته‌یه‌ك پێشكه‌ش كرا. دواتر مه‌راسمی به‌زر پاشی ده‌ستیپێكرد. له‌م مه‌راسمه‌ به‌زر و دانه‌وێڵه‌ له‌ نێو هاوڵاتیانی به‌شداربوو دابه‌ش كرا. دوایی خه‌ڵك به‌ شێوه‌ی گروهی بۆ ئه‌و شوێنانه‌ كه‌ بۆیان دیاری كرابوو، وه‌ڕێكه‌وتن و به‌شێك له‌ كێوی سووتاوی ئاویه‌ریان به‌زرپاشی كرد. شایانی باسه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ سی و پێنجه‌مین به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی كانونی كوهنه‌وه‌ردانی كوردستان بوو. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ئێواره‌ی رۆژی جومعه‌ ١٢ی مانگی پوشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به‌شێكی به‌رچاو له دارستانه‌كانی كێوی “ئاویه‌ر”ی شاری سنه‌ له‌ نێو ئاگردا سووتان و گه‌لێك خه‌ساره‌تی لێكه‌وته‌وه‌.