چالاكی ژینگه‌یی له‌ مهاباد

402y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، چه‌ندین راوچی مهابادی به‌ شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ، وازیان له‌ راو هێنا و ٤٠٠ كه‌ویشیان ئازاد كرد.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، ٣٠ كه‌س له‌ راوچیانی خه‌ڵكی مهاباد له‌ كرده‌وه‌یه‌كی خۆڕسكدا، وازیان له‌ راو كردن هێنا و ٤٠٠ كه‌ویشیان ئازاد كرد. جێگای ئاماژه‌یه‌، ساڵی رابردووش ٥٠ كه‌س له‌ راوچیانی مهاباد وازیان له‌ راو هێنا و سه‌رجه‌م كه‌وه‌كانیان ئازاد كرد.