به پێی راپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له لاوان و هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی شاری “هه‌رسین”ی سه‌ربه كرماشان به پێكهینانی كه‌مپه‌ینێك سه‌باره‌ت به ژینگه‌پارێزی له زۆربه‌ی شوێنه جیاجیاكانی ئه‌م شاره چالاكی ده‌كه‌ن.
به پێی ئه‌م راپۆرته، له ئاكامی ئه‌م چالاكیهدا تراكتگهلێك سه‌باره‌ت به زیاتر بوونه‌وه‌ی پێڕاگه‌یشتن به ژینگه و شوێنی ژیان له نێوان خه‌ڵكدا بڵاو كرایه‌وه. شایانی باسه، ئه‌مه دووهه‌مین ساڵه كه له رۆژی ١٣ی مانگی خاكه‌لێوه‌دا، له شاری هه‌رسین له بواری پێراگه‌یشتن به ژینگه، چالاكی وه‌ڕێده‌خرێت و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابروودا چالاكی مه‌ده‌نی و كه‌مپه‌ین له نێوان خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌دا زیاتر بۆته‌وه.