چاندنی‌ مین له‌ ناوچه‌كانی‌ مه‌ریوان

657
هێزه‌كانی‌ رژیم كۆماری‌ ئیسلامی له‌ حاڵی مینڕێژ كردنی ناوچه‌كانی‌ نێوان مه‌ریوان و بانه‌دان.
ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێكه‌ كه‌ هێزه‌كانی‌ رژیم له‌ ناوچه‌كانی‌ مه‌ریوان له‌ لای‌ ده‌وه‌ران تا سنووری‌ پاسگای‌ ئاوایی سێف و نێوان سنووری‌ بانه‌ و مه‌ریوان خه‌ریكن مین داده‌نێنه‌وه‌ و ئاگاداری‌ خه‌ڵكی‌ ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ریان كردووه‌‌ كه‌ هاتوچۆكانیان رابگرن. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا خه‌ڵكی ئاواییه‌کانی ‌دوو پلۆره‌ و به‌رده‌ڕه‌ش و كانی‌ رۆژ ئه‌و هه‌واڵه‌یان له‌ فه‌رمانده‌ی‌ پاسگای‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ بیستووه‌‌. پێویست به‌ ئاماژه‌یه‌ كه‌ چه‌‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش فه‌رمانده‌ی‌ پاسگای‌ قامیشڵه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ كه‌وته‌ سه‌ر مینی‌ چێنراوی‌ خۆیان و له‌ ئاكامدا لاقێكی‌ په‌ڕی. شایانی باسه‌ دانانی مین له‌م ناوچه‌یه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه ‌بەپێی ئامارەكان ٢٦ ساڵ دوای تەواوبوونی شەڕ ئێستاش شه‌ش میلیۆن هێكتار خاكی بە مین چێندراوی ئێران خاوێن نە