چاوه‌ڕوانیی ٩ مانگه‌ی كرێكارانی پی وی سی سێمنان بۆ درانی هه‌قده‌ست و مه‌زایا

160e
كرێكارانی كارخانه‌ی “پی وی سی” سێمنان باس له‌ پێنه‌درانی بڕی ٤ هه‌تا ٩ مانگ هه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی ده‌وری سه‌د كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ ده‌كه‌ن.
به‌ وته‌ی كرێكاران، ده‌وری ٧٠ كه‌س له‌ كرێكارانی به‌ پێشینه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ له‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری پاره‌كه‌وه‌ هه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌ و ئه‌و ٣٠ كرێكاره‌ش كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌م‌ كارخانه‌دا خه‌ریكی كارن، له‌ ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا هه‌قده‌ستێكیان نه‌دراوتێ‌. كرێكاران وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌یكه‌، كه‌وتنه‌سه‌ر یه‌كی ئه‌م هه‌قده‌ستانه‌ به‌ هۆی بێ نه‌زمی له‌ درانی سه‌روه‌ختی هه‌قده‌ست و مه‌زیای كرێكارانه‌، ده‌ڵێن كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ هه‌ر ٤٥ ڕۆژ بۆ دوو مانگ جارێك هه‌قده‌ستیان پێ ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌مانه‌‌ هه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانی ساڵانی ڕابردوون‌. كرێكاران سه‌باره‌ت به‌ دواخرانی بیمه‌كانیشیان ده‌ڵێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ كارفه‌رما هه‌موو مانگێك بره‌ پووڵێك له‌ حقوقی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ بۆ درانی هه‌قی بیمه‌كانیان كه‌مده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌ كاتی دیاریكراودا نایگه‌یه‌نێته‌ ته‌ئمینی ئیجتماعیی و هه‌ر بۆیه‌ هه‌ر ئێستا ماوه‌ی ٤ مانگه‌ ده‌فته‌رچه‌كانی خۆمان و بنه‌ماڵه‌كانمان ‌بێ ئێعتبار كراوه‌.