به پێی هه‌واڵێك له ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌وه، رۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی گوڵان چاوپێكه‌وتنێك له نێوان هه‌یئه‌تێك له لایه‌ن كومیته‌ی ناوه‌ندی حێزبی دیمۆكراتی كوردستان به به‌شداری خالید عه‌زیزی سكرتێری حێزب و هه‌یئه‌تێك له لایه‌ن كومیته‌ی رێبه‌ری كۆمه‌ڵه به به‌شداری ئیبراهیم عه‌لیزاده سكرتێری یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه، له مقه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه‌چوو.له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا بارودۆخی سیاسی ئێران و عێراق و هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان درایه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه و ئاڵوگۆڕی بیروڕیان له‌سه‌ركرا. هه‌روه‌ها بواره‌كانی هاوكاری ئه‌م دوو لایه‌نه لێكدرایه‌وه و بڕیاردرا كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا له كۆبوونه‌وه‌گه‌لێكی تایبه‌تیدا، شاره‌زایانی هه‌ردوو لا به وردی قسه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ن و رێكه‌وتنی پێویستیان له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه بكرێت.