چاوگێڕانێک بەسەر خەباتی کرێکاری و جەماوەری ساڵی ٢٠١٥ دا ( بەشی یەکەم)

مێژوو نووسانی داهاتوو ساڵی ٢٠١٥ یان بە شوم ترین ساڵ ناوبرد. لەم ساڵەدا سیاسەتمەداران و موفەسرینی بۆرژوا گەلێک درۆیان سەبارەت بە کۆتایی هاتنی قەیارنی سەرمایەداری تەحویل دا. بەڵام ئەم درۆیانە لەژێر گوشاری ڕاستیە سەرسەختەکانی ئابووریدا لە کۆتایی ساڵدا کاڵ بوونەوە. یەکێک لە تەفسیرگەرانی ” فایناڵشیال تایمز” لە کۆتاییدا ئیعتیڕافی کرد:” لە ٢٠١٥ دا هەستێکی شوم سێبەری خستە سەر ناوەندی سەرەکی دەسەڵات. حکومەتەکان، ڕاگەیەنەرەکان و شارۆمەندان لە پکەنەوە تا واشنگتۆن، لە بڕلینەوە تا بڕازیلیا و لە مۆسکۆوە تا تۆکیۆ… سەبارەت بە شکڵ گرتنی قەیرانێکی ئابووری تر ترس و وەحشەت دایگرتبوون.”لەسەر ناوەرۆکی درێژەی ئەم قەیرانە ناکۆکی و ڕقابەتە جیهانی و ناوچەییەکان بەرین تر بوونەوە. شەڕ و کوشتاری خەڵک بە دخاڵەتگەری هێزە ئیمپڕیالیستیەکان و حکومەتە سەرمایەداری و هێزە کۆنەپەرستە نێوخۆییەکان لە سوریە، عێڕاق، ئەفغانستان، کوردستانی تورکیە، لیبی مالی ئاستێکی بەرین تری بەخۆیەوە گرت. لەم ساڵەدا گوروپە کۆنەپەرستە ئیسلامیەکانی وەک داعش و نوسرە، بە کەڵک وەرگرتن لە یارمەتی حکومەتەکانی عەرەبستان، تورکیە و قەتەر هەوساریان پچڕاند و گەلێک جەنایەتی گەورەیان خوڵقاند کە ڕێسوایی زیاتری ڕەوتی ئیسلامی سیاسی بەشوێنەوە بوو. لە ئاکامی ئەم شەڕانەدا بە دەیان ملیۆن پیاو، ژن و منداڵ کوژران و یان ئاوارە بوون. ملیۆنێک لەم پەنابەرانە بە پەڕێنەوە لە مەسیری پڕ مەترسی ئاوی و زەوینیدا و لەژێر گوشاری توندوتیژی پۆلیسی وڵاتانی سەر ڕێدا گەیشتنە ئوروپا. بەڵام لانیکەم ٥ هەزار پەنابەر بەهۆی کۆسپ نانەوە و یارمەتی نەدران لە لایەن وڵاتانی ئوروپاییەوە لە ڕێگادا گیانیان لە دەستدا کە لە نێویاندا ٣٦٩٢ کەسیان لە دەریای مەدیتەرانە و یان ئیژەدا نوقم بوون.111
حکومەتە بۆرژوایی و ئیمپڕیالیستەکان هاوکات لەگەڵ گرتنەبەری سیاسەتی شەڕ خوازانە و نیزامیگەری لە دەرەوەی سنورەکانیان، لەنێوخۆشدا دەستکەوت و مافە دیموکراتیکە بە دەستەهاتوەکان لە لایەن کرێکاران و خەڵکی ئازادی خوازیان داوەتەبەر هێرش. لە ساڵی ٢٠١٥ دا و لەبەر پەیڕەوکرانی سیاسەتی ڕیازەتی ئابووری، خوسوسی سازیەکان و کرانی بە تڕلیۆن دۆلار لە پارەی خەڵک لە لایەن دەوڵەتەکانەوە بە گیرفانی بانک و موجتەمەعە گەورەکاندا، کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش گەلێک هەژار و هەژار تر بوون و سەرمایەداران سەروەتی زیاتریان کەڵەکە کرد. لەم ساڵە دا بارودۆخی ژینگە خراپتر بوو. ڕەوتە ڕاستە توندڕەو و فاشیستی و دژی پەنابەرەکان لە وڵاتانی ئوروپاییدا هاتنە مەیدا و زیاتر لە ڕابردوو لە لایەن سەرمایەداران و ڕاگەیەنەرەکانیانەوە پشتیوانیان لێکرا. سیاسەتی شەڕ خوازانە، دوبەرەکی نانەوە، هێرش بۆسەر مافی سیاسی و بەڕێچوون و خراپتر کردنی بارودۆخی کاریی لە لایەن سەرمایەدارانەوە بەرەو رووی شەپۆلێک لە خەباتی جەماوەری و کرێکاری بۆوە. ئەم خەباتە لە ئەساسدا لەدژی ڕیازەتی ئابووری دەوڵەتەکان، بە کالایی کردنی ئاموزش، بۆ زیاد کردنی حەقدەست و باقی داواکاریە کرێکاریەکان چۆنە پێشەوە. ئەم خەباتانە زەمینەیان بۆ دخاڵەتگەری هێزە چەپ و سوسیالیستەکان فەراهەم کرد. لێرەدا چاوێک دەگێڕین بەسەر هێندێک لەو خەباتەدا:
بزوتنەوەی لانیکەمی حەقدەستی ١٥ دۆلار لە کاتژمێردا، کە لە ٢٠١٢ وە دەستی پێکرد لە ئامریکا کۆمەڵێک دەستکەوتی بەرچاوی هەبوو. کرێکارانی بەشی دەوڵەتی لە شارەکانی وەک سیاتل، نیویورک، لۆس ئانجلێس، شیکاگۆ، سان فرانسیسکۆ و واشنگتۆن دی سی توانیان لانیکەمی حەقدەستی ١٥ دۆلار بەسەر خاوەنکاراندا بسەپێنن. ئەم لانیکەمی حەقدەستە لە هێندێک ویلایەتدا بۆ کرێکارانی کەرتی گشتی دەستەبەر بووە و لە هێندێک لە ویلایەتەکانیشدا لە ماوەی چەند ساڵی داهاتودا بەرە بەرە دەستەبەر دەبێت. بەڵام هەڵسوڕانی ئەم بزوتنەوەیە، کە هێزە سەرەکیەکەی ژنانی کرێکارن، ڕایانگەیاندوە ١٥ دۆلار لە کاتژمێرێکدا دەبێ بەخێرایی دەستەبەر بێت. ئەم بزوتنەوەیە یارمەتیدا تا نایەکسانی بەرین لە ئامریکا دوای بزوتنەوەی داگیرکردن زیاتر بێتە بەرچاو و ناڕەزایەتی بۆ نیشان بدرێت. لە هەمانحاڵدا لەژێر گوشاری کرێکاراندا لانیکەمی حەقدەستی سەرجەم کرێکارانی فیدڕاڵ لە ٧ دۆلار و ٢٥ سێنەتەوە لە کاتژمێردا لە ساڵی ٢٠١٤ دا زیاد بووە و لە ٢٠١٧ دا دەگاتە ١٠ دۆلار و ١٠ سێنت لە کاتژمێرێکدا.
بزوتنەوەی ” ماڕشی ملیۆنی دانش ئاموزان” لە ١٢ ی نوامبری ساڵی ٢٠١٥ دا خۆپیشاندانێکی لە سەرتاسەری ویلایەتە یەکگرتوەکان ڕێکخست. خوێندکارانی سەد زانکۆ، کەس وکاریان، فارغو التەحسیلانی ساڵەکانی پێشو لەم خۆپیشاندانە جەماوەریەدا بەشداریان کرد. داواکاری ئەم بزوتنەوەیە بە خۆڕایی کردنی ئاموزش، سڕینەوەی یەک تڕلیۆن دۆلار قەرزی سەر خوێندکاران و فارغوالتەحسیلان و دەستەبەر بوونی خێرای لانیکەمی حەقدەستی ١٥ دۆلار لە کاتژمێرێکدایە.
لە ٢٠١٥ دا لە زۆربەی وڵاتانی ئوروپایی مانگرتنی گشتی و ڕێپێوانی جەماوەری لە ڕاستای ڕاگرتنی ڕیازەتی ئابووری و زیاد بوونی حەقدەستدا لە ئارادا بووە کە لێرەدا تەنیا ئاماژە بە یۆنان و بریتانیا دەکرێت.
دوای خەباتی جەماوەری و سەرتاسەری کرێکاری ساڵەکانی ٢٠١٠ و ٢٠١١ لەدژی ڕیازەتی ئابووری لە یۆنان، خەبات لە ئاستی کەمتر جەماوەریدا درێژەی هەبوو. دوای هەتنە سەرکاری سیریزا لە ژانویەی ٢٠١٥ دا خەباتی جەماوەری بەتەواوەتی ڕاگیرا تا ئەوەیکە ئەم دەوڵەتە هەموو وەعدە و بەڵێنەکانی دەورەی تێکۆشانی هەڵبژاردنی نایە ژێرپێ و تەسلیمی بانکی ناوەندی ئوروپا، سندوقی نێونەتەوەیی پوڵ و یەکێتی ئوروپا بوو. لە ئاکامی ئەم تەسلیم بوونەدا، کە کرێکارانی تێکۆشەر ناویان نا خەیانەت، خەباتی جەماوەری کرێکاری لە نوامبری ئەو ساڵەدا بوژایەوە.
رۆژی ١٢ ی نوامبر بە سەدان هەزار کرێکار لە ناڕەزایەتی بە داسەپاندنی سیاسەتی ڕیازەتی ئابووری لە لایەن دەوڵەتی سریزاوە مانگرتنی گشتیان ئەنجامدا، لە شەقامەکانی ئاتێن و شارەکانی تردا ڕێژە رۆیشتن و داواکاری ڕاگیرانی ئیجرای دەستوراتی بانکی ناوەندی ئوروپا، سندوقی نێونەتەوەیی پوڵ و یەکێتی ئەروپا بوون. ئەم مانگرتنە دەرخەری ڕژانی تەوەهومی کرێکاران بە حکومەتی وردە بورژوایی و پوپولیستی سیرازا بوو. رۆژی ١٧ ی نوامبر سەدان هەزار کرێکار، خوێندکار و خەڵکی ناڕازی یۆنان لە ساڵرۆژی ئاخێزی خوێندکاری ساڵی ١٩٧٣ دا لە بەردەم سفارەتخانەی ئامریکا ڕێژە رۆیشتن. لەو رۆژەدا کودتا گەرانی نیزامی جێی پشتیوانی حکومەتی ئەوکاتی ئامریکا ئاخیزەکەیان خەڵتانی خوێن کرد. لە بریتانیاش مانگرتن و خۆپیشاندانی بەرین لەدژی ڕیازەتی ئابووری و بە کالایی کردنی ئاموزش بەڕیوەچوو کە ئاماژە بەدوو نمونەیان دەکەین.
رۆژی یەکشەممە ٤ ی ئۆکتۆبر دەیان هەزار کرێکاری مەعدەن، کارخانەکان، ناوەندە ئاموزشی و بێهداشتیەکان لە خیابانەکانی شاری منچیستێردا بە دروشمی ” نا بۆ ڕیازەتی ئابووری، بەڵێ بۆ مافی کرێکاران” ڕێپێوانیان ئەنجامدا. پۆلیس ژمارەی خۆپیشاندەرانی ٦٠ هەزار کەس و ڕێکخەرانیشی بە ٨٠ هەزار کەس بەراوردیان کرد.

رۆژی شەممە ٢٠ ی ژوئێن سەدان هەزار ناڕازی لە شەقامەکانی لەندەن، گلاسکۆ و باقی شارەکانی بریتانیا لەدژی ڕیازەتی ئابووری و لەبەر بە خۆڕایی کردنی ئاموزشی باڵا ڕێژە رۆیشتن. خۆپیشاندەران لە لەندەن نزیکەی ١٥٠ هەزار کەس بەراورد کرا. ناڕازیان هاواریان دەکرد خاوەن بانکەکان قەیران خوڵقێنن، بۆچی کرێکاران و بێبەشان تاوانەکەی ئدەن؟ ئاموزش نابێ بە کالایی بکرێت!