چه‌وساندنه‌وه‌ی دووهێنده‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی چینی ئێران

569q
تازه‌ترین راپۆرته‌كان باس له‌ ده‌ركرانی نزیكه‌ی دووسێهه‌می هێزی كاری كارخانه‌ی ” چینی ئێران” له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو وه‌ هه‌روه‌ها چه‌وساندنه‌وه‌ی چه‌ن به‌رابه‌ریی كرێكارانی شاغڵ له‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ ده‌كه‌ن.
خاوه‌نكاری كارخانه‌ی چینی ئێران كه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری مو‌ادی سه‌ره‌تایی كاشی له‌ شارستانی تاكستانه‌ به‌ بیانووی ڕكوودی ئابووریی كۆی نزیكه‌ی ١٧٠ كرێكاری شاغڵ له‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره،‌ ١٠٠ كرێكاری له‌ماوه‌ی دووساڵی رابردوو، جار له‌گه‌ڵ جار ئیخراج كردوه‌. چالاكی ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌سه‌ر شانی لانیكه‌می كرێكاران ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ خاوه‌نكار له‌ كۆتایی هه‌رمانگێكدا ژماره‌یه‌ك له‌م كرێكارانه‌ش به‌ بیانووی ته‌واوبوونی قه‌راردادی كار له‌ كار ئیخراج ده‌كات.