رۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی رێبه‌ندان، زیاتر له ٢٠٠ كه‌س له كرێكارانی قه‌راردادی شیركه‌ته‌كانی سه‌ربه مسی “خاتوون ئاباد” بۆ چوارده‌هه‌مین رۆژی به‌رده‌وام، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له شاری “بابه‌ك”، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
ئه‌م كرێكارانه كه رۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه، رایانگه‌یاند: “له ماوه‌ی ئه‌م چوار رۆژه كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانمان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی چادرمان لێداوه، هیچ كام له كاربه‌ده‌ستانی پێوندهیدار به ده‌م داواكارییه‌كانمانه‌وه نه‌هاتوون.
” شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه به به‌رێوه‌چوونی ئازمونی ئیستخدامی له لایه‌ن شیركه‌تی مسی ئێران بۆ راكێشانی هێزی تازه ناڕازیین و رایانگه‌یاند: “به‌ڕێوه‌چوونی ئازمونی ئیستخدامی ده‌توانێ ئه‌منیه‌تی شۆغڵی ئێمه به شێوه‌ی جیددی بخاته مه‌ترسیه‌وه. ٥ ساڵ به هیوای ئه‌وه‌یكه ئێمه ئیستخدام بكه‌ن له شیركه‌ت ماینه‌وه و كارمان كردووه، به‌ڵام ئێستا كه بارودۆخ باشتر بووه ده‌یانه‌وێ به به‌رێوه‌چوونی ئازمون، ژماره‌ی هێزه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه.