چواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی كوردستان

269y
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گوڵان، موعه‌لێمان و فه‌رهه‌نگیانی كوردستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ حه‌قده‌ستی ناعادڵانه‌ و هه‌ڵاواردن، له ‌به‌رده‌م ئۆستانداری رژیم له‌ شاری سنه‌ كۆبوونه‌وه‌.موعه‌لێمان و فه‌رهه‌نگیان له‌ جه‌ریانی به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌مین كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی ناله‌باری موعه‌لێمانی وڵات جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ به‌ڵێنه‌ بێ بنه‌ماكانی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم ماندوو بوون و به‌م وه‌عده‌ و به‌ڵێنه‌ دۆرینانه‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر ناكرێت.