چونه‌سه‌ره‌وه‌ی رۆژ له‌دوای رۆژی ژنانی كارتۆن خه‌و له‌ تاران

50
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌ڕێوبه‌ری گشتی رێكخراوی ریفاهی شاره‌داری تاران، وێڕای ئاماژه‌ به‌ په‌ره‌سه‌ندنی رۆژ له‌دوای رۆژی كارتۆن خه‌وه‌كان له‌ تاران، هه‌واڵی ژنانه‌ بوونی كارتۆن خه‌وی له‌م شاره‌ راگه‌یاند.
به‌ وته‌ی ناوبراو، ژماره‌یه‌ك له‌م ژنانه‌ تووشی نه‌خۆشیگه‌لێكی و‌یروسی وه‌كوو ئه‌یدز، هێپاتیت، ده‌بن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌، نه‌خۆشخانه‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی رژیم له‌ وه‌رگرتنی ئه‌م نه‌خۆشانه‌ خۆده‌بوێرێت. شایانی باسه‌ به‌ پێی دانپێدانانی كاربه‌ده‌ستێكی رژیم له‌ شاری تاران زیاتر له‌ ١٥ هه‌زار كارتۆن خه‌و هه‌یه‌. ئه‌مه‌ به‌ واته‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاره‌ساتێك رووی داوه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین و زۆرترین زیانه‌كان به‌ره‌وڕووی منداڵان و ژنانی كارتۆن خه‌و ده‌بێته‌وه‌.