چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رته‌شی ئۆكراین له‌ به‌نده‌ری دۆبالتسڤێ

 

372t

به‌ پێی راپۆرتی رۆیتێرز، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی رێبه‌ندان سه‌دان كه‌س له‌ سه‌ربازانی ئۆكراینی له‌ به‌نده‌ری دۆبالتسڤێ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ پاشه‌كشه‌یان كرد.
ئه‌م چوونه‌ده‌ره‌وه‌یه‌ رۆژێك پاش ئه‌وه‌ روویدا كه‌ ده‌وڵه‌تی ئۆكراین رایگه‌یاند، چیتر به‌سه‌ر ئه‌م شاره‌دا زاڵ نییه‌. سه‌دان سه‌ربازی ئۆكراینیش چه‌كه‌كانیان دانا. شایانی باسه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ جیاییخوازان رایانگه‌یاند، به‌دوای تێكهه‌ڵچوونی خیابانی، چه‌ندین به‌شی به‌رچاو له‌ شاری “دۆبالتسڤێ”یان داگیر كردووه‌. وێستگه‌ی قه‌تاری ئه‌م شاره‌ش له‌ زومره‌ی ناوچه‌ داگیركراوه‌كان بوو. به‌ داگیر كرانی ئه‌م وێستگه‌ گرینگه‌، ئه‌رته‌شی ئۆكراینیش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ چیتر كۆنترۆڵی به‌سه‌ر ئه‌م شاره‌دا نییه‌. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی ١٠ مانگی رابردوودا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ئۆكراین كوژراون.