چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی مۆجاهیدینی خه‌ڵق له‌ عێراق

43
رێكخراوی مۆجاهدینی خه‌ڵق ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌رجه‌می ئه‌ندامانی ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ عێراق چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و كه‌مپی لێبێرتی له‌م وڵاته‌ داخرا.
وه‌زاره‌تی ده‌روه‌وی ئه‌مریكا وێڕای ته‌ئیدی ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ٢٨٠ ئه‌ندامی ئه‌م رێكخراوه‌ كه‌ ماوه‌نه‌ته‌وه‌، له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ ئالبانی گوازراونه‌وته‌وه‌. پێشتر حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر، سه‌فیر جمهوری ئیسلامی له‌ به‌غدا وتبووی كه‌ دوایین ئه‌ندامی ئه‌م سازمانه‌ هه‌تا كۆتایی هاوین له‌ عێراق ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا كه‌مپه‌كانی ئه‌شه‌رف و لیبێرتی، كه‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌ندامانی سازمانی موجاهدینی خه‌ڵق بوون، چه‌ندینجار دراونه‌ته‌ به‌ر هێرش و ده‌یان كه‌س له‌ ئه‌ندامانی ئه‌م رێكخراوه‌ له‌م هێرشانه‌دا كوژراون.