چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ نێزامییه‌كانی توركییه‌ له‌ نزیكیه‌كانی مووسڵ

765
به‌ پێی راپۆرتی”هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، به‌شێك له ‌هێزه‌ نێزامییه‌كانی توركییه‌ كه‌ له‌ ئوردووگای”به‌عشیقه‌” له‌ نزیكی مووسڵ، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز ئه‌م ناوچه‌یه‌یان به‌ره‌و باكوور به‌جێهیشت.
هێشتا ئاشكرا نه‌بووه‌ كه ئه‌م هێزه‌انه‌ ده‌چنه‌وه‌ توركییه‌ یان له‌ خاكی عێراقدا ده‌مێنه‌وه‌. ئوردووگای به‌عشیقه‌ هه‌ڵكه‌وتوو له‌ مه‌ودای ٣٠ كیلومیتری‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی مووسڵه‌. ئه‌م شاره‌ له‌ كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی گرووپی ئیسلامگرای”داعش”دایه‌. له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا كاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی عێراق، وێڕای ئیعتیراز داوایان له‌ توركییه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌رچی خێراتر هێزه‌كانی خۆی له‌ باكووری عێراق بكێشێته‌ده‌ره‌وه‌. له‌ تازه‌ترین كاردانه‌وه‌كان، ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ سكاڵایه‌كیدا بۆ شورای ئه‌منییه‌تی رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان خوازیاری چوونه‌ده‌رێی هێزه‌كانی توركییه‌ له‌ خاكی عێراق بوون. كاربه‌ده‌ستێكی نێزامیی توركییه‌ به‌ هه‌واڵنێری “ڕوێتێرز‌” وتووه‌ كه‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی توركییه‌ له‌ ئوردووگای به‌عشیقه‌ به‌شێك له‌ رێكخستنێكی تازه‌یه‌