چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان  ده‌یان كۆژران و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری “ئارم تایمز”ی ئه‌رمه‌نستان، ده‌ سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ كۆژراون و لانیكه‌م ٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، به‌ وته‌ی ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌، ١٥ سه‌ربازی ئازه‌ربایجانیش له‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی برینداره‌كان له‌به‌رده‌ستا نییه‌. له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌، “نیكۆڵ پاشینیان” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمه‌نستان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی ئه‌م مانگه‌ وه‌زیری به‌رگری له‌ كار دوورخسته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →