چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ئێعتیاد له‌ نێو لاوان

628y
جێگری سامانده‌هی كاروباری لاوانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و جه‌وانانی رژیم، وێڕای دانپێدانان به‌ هاتنه‌خواره‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئێعتیاد له‌ ئێران، هه‌واڵی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رۆژ له‌دوای رۆژی گیرۆده‌ بووان به‌ مه‌وادی موخه‌در له‌ نێو لاوانی راگه‌یاند.به‌ پێی دانپێدانانی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، هه‌ر ئێستا زیاتر له‌ ٣ میلیۆن لاوی گیرۆده‌ بوو به‌ مه‌وادی موخه‌در هه‌یه‌ و ٤٥ له‌سه‌دی زیندانییه‌كان، ئه‌م توێژه‌ پێكیدێنن. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كانی رژیم، رۆژانه‌ زیاتر له‌ ٩ كه‌س به‌ هۆی مه‌سره‌فی مه‌وادی موخه‌در له‌ ئێران، گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ساڵانه‌ زیاتر له‌ ٤ هه‌زار كه‌س گیرۆده‌ی مه‌وادی موخه‌در ده‌بن كه‌ زۆربه‌یان لاوانن. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا، كاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی رژیم هه‌واڵی هاتنه‌خواره‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئێعتیادیان بۆ ١١ ساڵه‌گی راگه‌یاند.