به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمی سه‌ربڕینی زیندانییه‌ك له عه‌ره‌بستان، ئاماری كه‌سانێك كه له ئه‌مساڵی زایینی دا له‌م وڵاته به‌م شێوه وه‌حشیانه ئێعدام كراون، گه‌یشته ٨٤ كه‌س.به پێی راپۆرتی رێكخراوی “لێبۆردنی نێونه‌ته‌ویی”، عه‌ره‌بستان پاش چین و ئێران زۆرترین رێژه‌ی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی سزای ئێعدامی له جیهاندا هه‌یه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستان بۆ ئێستخدامی ٨ مه‌ئمووری ئێعدام، ئاگاهی ئێستخدامی داوه. له‌م ئاگاهیهدا هاتووه كه ناڕازییان پێویستیان به بوونی مهدهركی ته‌حسیلی نییه. وه‌زیفه‌ی مه‌ئموورانی ئێعدام له عه‌ره‌بستان، سه‌ربڕینی قاتڵ، قاچاغچیانی مه‌وادی موخهدر و هه‌روه‌ها قه‌تع كردنی ئه‌ندامی جه‌سته‌ی دزه‌كانه. وه‌ها حوكمگهلێك به شه‌مشیر و له به‌رچاوی خه‌ڵك و پاش به‌ڕێوچوونی نوێژی جومعه به‌كرده‌وه ده‌ردێت.