چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری بێكاریی له‌ نێو ده‌رچووانی دانیشگا

198y
ره‌ئیسی مه‌جلیسی رژیم وێڕای ده‌ربڕینی ئه‌وه‌یكه‌ بێكاری و ته‌وه‌ڕۆم دوو كێشه‌ی سه‌ره‌كی خه‌ڵكی ئێرانه‌، رایگه‌یاند كه‌ ٤٣ له‌سه‌دی ده‌رچووانی دانیشگاهی له‌ ئێران بێكارن.ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیری كاری رژیم باسی له‌وه‌ كردبوو كه‌ له‌ حاڵی حازردا، ٤٣ له‌سه‌دی خوازیارانی كار له‌ ده‌رچووانی دانیشگاهی پێكدێن و وڵات به‌ته‌واوه‌تی به‌ره‌وڕووی قه‌یرانی بێكاری بۆته‌وه‌. حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری رژیمیش ئه‌م بابه‌ته‌ی‌ وه‌كوو “كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی ئێران” ناولێبردووه‌.