به پێی دان پێدانانانی سه‌رۆكی ئیدارەی سه‌بتی ئه‌حواڵی شاری سەردەشت: ئاستی تەڵاق لەو شارە لە ماوه‌ی ساڵی ١٣٩٣ به بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشتری، ٣١ و شه‌ش دههۆمی له‌سه‌د په‌ره‌یسه‌ندووه.
ناوبراو رۆژی یەكشەممە ١٦ی مانگی خاكەلێوە، لە درێژەی وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێریی حكومەتی ئیرنا رایگه‌یاند: ئەم ئامارە لە نێوشاردا ٤١ و هه‌شت دههۆمی له‌سه‌د و لە گوندەكانیشدا ٩ و پێنج دههۆمی له‌سه‌د بووه. هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له ساڵی ٩٣ لەو شارە بەگشتی ١٧٥ حاڵەت تەڵاق تۆمار كراوە كە ١٢٩ حاڵەت لە نێو شارەكەدا و ٤٦ حاڵەتیش لە ئاواییه‌كاندا بووە. شایانی باسه به هۆی بێكاری و نه‌بوونی هه‌لی كاری گونجاو، له به‌رامبه‌ردا ئاماری ئێعتیاد و ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاوی په‌ره‌یسه‌ندووه.