چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری خۆكوژیی هاوڵاتیان له‌ كوردستان

17
به‌ پێی راپۆرته‌كان، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ خۆكوژی كچێكی لاوی خه‌ڵكی “تازاوا”ی سه‌لاسی باوه‌جانی، ئاماری خۆكوژی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ گه‌یشته‌ ٣٠ كه‌س.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ٣٠ هاوڵاتی له‌ ناوچه‌ كوردنیشنه‌كانی ئێران به‌ هۆكاری جۆراوجۆر خۆكوژیان كردووه‌ و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. له‌ مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵدا، پێنج هاوڵاتی خه‌ڵكی شاری مهاباد به‌ هۆكارگه‌لێكی جۆراوجۆر كۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه‌. شایانی باسه‌ فه‌قر و بێكاری و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار له‌ ئێران و به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی خۆكوژی به‌ ئه‌ژمار دێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌ویكه‌ ئاماری خۆكوژی له‌ كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌یسه‌ندووه‌، به‌ڵام له‌م پێوه‌نده‌دا ناوه‌نده‌ حكومه‌تییه‌كان هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ و له‌وانه‌ خولقاندنی ده‌رفه‌تی پیشه‌یی ناده‌ن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →