چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی كۆچبه‌ران

118y (1)
“رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆچبه‌ران” رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ده‌ستپێكی ساڵی ٢٠١٥ی زایینی تا ئێستا واته‌ له‌ ماوه‌ی ٤ مانگی رابردوودا، زیاتر له‌ هه‌زار و ٧٥٠ كۆچبه‌ر له‌ ئاوه‌كانی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ خنكاون.ئاماری راگه‌یه‌ندراو له‌لایه‌ن رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆچبه‌ران، له‌چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردووی زایینی، ٣٠ به‌رابه‌ر په‌ره‌یسه‌ندووه‌. به‌ وته‌ی وته‌بێژی ئه‌م رێكخراوه‌، ئه‌گه‌ر ره‌وتی گیان له‌ده‌ستدانی كۆچبه‌ران هه‌ر به‌م پێیه‌ درێژه‌ بكێشێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵی زایینی ئه‌م رێژه‌یه‌ بگاته‌ ٣٠ هه‌زار كه‌س.