چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كانی چین

247
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، دوابه‌دوای روودانی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز كه‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ ئه‌نبارێكی مه‌وادی شیمیایی له‌ به‌نده‌ری “تیانجین” له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی چین روویدا، ئاماری قوربانیان بۆ ٥٠ كوژراو و سه‌دان بریندار زیادی كرد.ژماره‌ی برینداره‌كانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ زیاتر له‌ ٧٠٠ كه‌س راگه‌یه‌ندراوه‌ و باوردۆخی زۆرێك له‌ برینداره‌كان ناله‌باره‌. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، لانیكه‌م ١٧ كه‌س له‌ هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌یش كه‌ بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگره‌كه‌ له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ بوون، له‌ نێوان قوربانیاندا به‌رچاو ده‌كه‌ون. به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌ راده‌یه‌ك بووه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ساختمانه‌كانی به‌رانبه‌ری، كانتینێره‌كانی هه‌ڵگری بار و هه‌زاران ئۆتۆمبیلیش سووتاون. ئه‌م ئه‌نباره‌ سه‌ربه‌ شیركه‌تێك بووه‌ كه‌ له‌ بواری به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی مه‌وادی شیمیایی چالاكی ده‌كرد. شایانی باسه‌ ماڵی زیاتر له‌ ٦ هه‌زار كه‌س له‌ جه‌ریانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌، وێران بوون.