چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی لافاو له‌ ئێران

295q
جێگری ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئامۆل له‌ ئۆستانی مازه‌نده‌ران له‌ وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیرنا رایگه‌یاند، دوابه‌دوای بارینی به‌خۆڕی باران و هه‌ستانی لافاو له‌م شاره‌، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فتانه‌ی رابردوودا ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین رووداوی خوێناوییه‌ كه‌ به‌ هۆی بارین و هه‌ستانی لافاو رووده‌دات. رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش سه‌رۆكی سازمانی ئیمدادی جه‌معیه‌تی هێلال ئه‌حمه‌ری ئێران رایگه‌یاند: دوابه‌دوای بارینی باران و هه‌ستانی لافاو له‌ ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی رابردوودا له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئێران له‌وانه‌ هۆرمۆزگان، كرمان و خوراسانی ره‌زه‌وی، لانیكه‌م ١٤ كه‌س كوژران و ٤ كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوون. رێكخراوی بوحران، مانگی رابردوو سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی لافاوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ هۆشداری دابوو.