چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری كرێكارانی ئیخراجی قه‌تار شه‌هری ئه‌هواز

339y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی گوڵان، ٢٠ كرێكاری دیكه‌ به‌ لیستی ١٥٠ كرێكاری ئیخراجی “قه‌تار شه‌هری ئه‌هواز” ئیزافه‌ كرا.هاوكات له‌ ١٥هه‌مین رۆژی مانگرتنی كرێكارانی قه‌تار شه‌هری ئه‌هواز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی ٤ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان، شیركه‌تی په‌یمانكاری “كه‌یسوون”، سه‌ره‌ڕای ئیخراجی ١٥٠ كرێكاری واحیدی حه‌فاری، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، ناوی ٢٠ كرێكاری واحیدی ماشێن ئاڵاتی به‌ پێشینه‌ی ٦ تا ٧ ساڵ كار، له‌ لیستی ئیخراج كراوه‌كان داناوه‌.