چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری له‌دایك بوونی منداڵانی موعتاد

78q
سه‌رۆكی كومیته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی شورای شاری تاران به‌ ئاماژه‌ به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رچاوی له‌دایك بوونی منداڵانی موعتاد له‌ تاران دانی به‌وه‌ دانا كه‌ رۆژانه‌ لانیكه‌م دوو منداڵی موعتاد له‌م شاره‌ له‌دایك ده‌بن.
به‌وته‌ی فاتمه‌ دانشوه‌ر ئاماری واقیعی زۆر زیاتر له‌م رێژه‌یه‌، چونكه‌ له‌ حاڵی حازردا ئامارێكی ده‌قیق سه‌باره‌ت به‌ له‌دایك بوونی منداڵانی موعتاد له‌ تاران له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. سه‌رۆكی كومیته‌ی ئیجرایی شورای شاری تاران له‌ درێژه‌دا جه‌ختی كرده‌وه‌: خه‌ساره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژنانی كارتۆن خه‌و و موعتاد له‌ تاران زۆر به‌رینتر و جێگای نیگه‌رانین. جێگری كاروباری ژنان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆك كۆماری رژیمیش له‌م دواییانه‌دا هه‌واڵی په‌ره‌سه‌ندنی رۆژله‌دوای رۆژی دیارده‌ی كارتۆن خه‌وی له‌ تاران راگه‌یاند و وتی: له‌ ١٥ هه‌زار كارتۆن خه‌وی شاری تاران، یه‌ك سێهه‌می ژنان پێكیدێنن.