چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری منداڵانی قوربانی له‌ تێكهه‌ڵچوونه‌كانی یه‌مه‌ن

89
وته‌بێژی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرتێكدا هه‌واڵی، كوژرانی لانیكه‌م ٢٧٩ منداڵ و بریندار بوونی ٤٠٢ كه‌سی دیكه‌ی ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ١٠ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ “یه‌مه‌ن” راگه‌یاند.هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا “یونیسێف” رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ژماره‌ی منداڵانی یه‌مه‌نی كه‌ به‌ هۆی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له ماوه‌ی‌ ١٠ هه‌فته‌ی رابردوودا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، چوار به‌رابه‌ر زیاتر له‌ منداڵانێكه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردووی زایینیدا كوژراون. به‌ وته‌ی وته‌بێژی یونیسێف، توندوتیژی له‌ یه‌مه‌ن نه‌ ته‌نیا ژیانی بۆ میلیونها منداڵ خراپ و ئاڵۆز كردووه‌، به‌ڵكوو له‌ داهاتوودا كاریگه‌ری خراپ و مه‌نفی له‌سه‌ر منداڵان داده‌نێت.