به پێی راپۆرتی زاگرۆس پۆست، ئاماری گیرۆده‌بووان به نه‌خۆشی ئه‌یدز له نێوان ژنان و منداڵان له شاره كوردنشینه‌كانی ئێران، ٣ به‌رابه‌ری گیرۆده‌بووان له ئێرانه و به ته‌نیا رێژه‌ی ژنانی گیرۆده‌بوو به‌م نه‌خۆشییه، ٢ به‌رابه‌ری ئاماری ژنانی گیرۆده‌بوو له شاره جیاجیاكانی ئێرانه.
به پێی ئاماره‌كان، ئه‌و ژنانه‌ی كه نه‌خۆشی ئه‌یدزیان هه‌یه له ئۆستانه‌كانی ورمێ، سنه، كرماشان و ئیلام، ٢ هێنده‌ی سه‌رجه‌م ژنانی گیرۆده‌بوو له شاره جیاجیاكانی ئێرانن و ئه‌م رێژه‌یه به نۆبه‌ی خۆی وه‌كو گرفتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی لێهاتووه. شایانی باسه، نه‌خۆشی ئه‌یدز گلوبووله سپییه‌كانی له‌ش ده‌كاته ئامانج و له‌ش لاواز و زه‌عیف ده‌كات و له هه‌موو جیهاندا نزیكه‌ی ٤٥ میلیۆن كه‌سی گیرۆده كردووه. ده‌بێ بوترێت، كه ویروسی ئه‌یدز له له‌شی مرۆڤدا له نێوان ١٠ تا ١٦ ساڵ ده‌خایه‌نێت تا ببێته نه‌خۆشی و خۆی ده‌ربخات و له رێگای په‌یوه‌ندی سێكسی ناته‌ندروست و ته‌زریقی مه‌وادی موخهدر بۆ كه‌سانی دیكه ده‌گوازرێته‌وه.