چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری گیان له‌ده‌ستدان له‌نێو ژنانی موعتاد

161y
به‌ پێی دانپێدانانی جێگری ده‌بیری “ستادی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌در”ی رژیم، ئاماری گیان له‌ده‌ستدانی ژنانی موعتاد له‌ ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، ٣٣ له‌سه‌د په‌ره‌یسه‌ندووه‌.
به‌ وته‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، له‌ ساڵی ٩٣ی هه‌تاوی، ٢ هه‌زار و ٤٦٨ موعتادی پیاو به‌ ٣ له‌سه‌د كه‌مبوونه‌وه‌ و ٢٧٩ ژنی موعتاد به‌ ٣٣ له‌سه‌د چونه‌سه‌ره‌وه‌، به‌ هۆی به‌كارهێنانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری مه‌وادی موخه‌در له‌ ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.