چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی بریندارانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی فوومه‌ن شیمی

908
به‌ زیاد بوونی سێ كرێكاری دیكه‌، ژماره‌ی كرێكارانێك كه‌ له‌ جه‌ریانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كارخانه‌ی فوومه‌ن شیمی له‌ ره‌شت بریندار بوون گه‌یشته‌ شه‌ش كه‌س.
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٦ی مانگی ره‌زبه‌ر كاتێك كه‌ كرێكارانی فوومه‌ن شیمی كاریان ده‌كرد، ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئه‌نباری ئه‌م كارخانه‌یه‌ روویدا كه‌ بریندار بوونی شه‌ش كرێكاری لێكه‌وته‌وه‌. شایانی باسه‌ چه‌ند كه‌س له‌م كرێكارانه‌ به‌ توندی تووشی سووتاوی بوون.