چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی بیست له‌سه‌دی ژنانی كارتۆن خه‌و

383q
سه‌رۆكی كومیته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی شورای شاری تاران وێڕای هۆشدار سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌سه‌ندنی ژنانی كارتۆن خه‌و له‌ تاران، هه‌واڵی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی بیست له‌سه‌دی ئه‌م دیارده‌ی راگه‌یاند.
به‌ وته‌ی ناوبراو، له‌ ماوه‌ی چوار ساڵدا ژماره‌ی ژنانی كارتۆن خه‌و له‌ ١٠٠ كه‌سه‌وه‌ بۆ هه‌زار كه‌س زیادی كردووه‌ و ژنان هه‌ر ئێستا زیاتر له‌ ١٥ له‌سه‌دی كارتۆن خه‌وه‌كان پێكدێنن. فاتمه‌ دانشوه‌ر له‌ ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی رابردوویشدا له‌مباره‌وه‌ رایگه‌یاندبوو، ژماره‌ی ژنانی كارتۆن خه‌و دوای زایمان منداڵه‌كانیان له‌ هه‌ندێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی جنوب و ناوه‌ندی شار، به‌ نرخی ١٠٠ تا ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشن. له‌م مانگانه‌ی رابردوودا راپۆرتگه‌لێكی دڵته‌زێن سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی خراپ و ناله‌باری منداڵانی ژنانی كارتۆن خه‌و و موعتادانی گیرۆده‌ به‌ نه‌خۆشی “ئێچ ئای وی” بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.