چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی بێكاری لاوان له‌ جیهان

46
“رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان” له‌ راپۆرتێكدا هه‌واڵی لانیكه‌م ٧٣ میلیون لاوی بێكاری له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان بڵاو كرده‌وه‌.له‌ بیسته‌مین ساڵڕۆژی دانیشتنی جیهانی ته‌وسعه‌ی ئێجتماعی له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌ به‌ ته‌وه‌ری مانای سیاسی دانیشتنی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ جیهانی سه‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوو، راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری بێكاری لاوان له‌چاو گه‌وره‌ساڵان زیاتر له‌ سێ به‌رابه‌ره‌. رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرته‌كه‌ی خۆیدا وێڕای ئاماژه‌ به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی بێكاری، جه‌ختی كردۆته‌وه‌: زیاتر له‌ یه‌ك میلیارد كه‌س له‌ جیهان له‌ هه‌ژاریدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.