به پێی راگه‌یاندنی كومیساریای باڵای په‌نابه‌رانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ژماره‌ی په‌ناخوازان له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان گه‌یشتۆته زۆرترین ئاستی خۆی له ماوه‌ی ٢٢ ساڵی رابردوودا.
به پێی راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نزیك به ٨٦٦ هه‌زار په‌ناخواز له حاڵی حازردا داواكاری په‌نابه‌رایه‌تی خۆیان تۆمار كردووه كه له‌چاو ساڵی رابردوو ٤٥ له‌سه‌د په‌ره‌ی سه‌ندووه. وته‌بێژی كومیساریای باڵای په‌نابه‌ران رایگه‌یاندووه، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی په‌ناخوازان پێوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كان له سوریه و عێراقدا هه‌یه كه خراپترین قه‌یرانی ئینسانی له‌م ده‌وره‌یه‌دا پێكهێناوه. زۆرترین داواكاری په‌نابه‌رایه‌تی له ساڵی ٢٠١٤ی زایینی پێوه‌ندی به هاوڵاتیانی سوری هه‌یه كه نزیكه‌ی ١٥٠ هه‌زار كه‌س، زیاتر له دوو قاتی ساڵی ٢٠١٣یه. جێگای ئاماژه‌یه په‌ناخوازانی عێراقی ئه‌مساڵ به نزیكه‌ی ٦٩ هه‌زار داواكاری په‌نابه‌رایه‌تی، دووهه‌مین پله‌ی له جیهان دا هه‌یه.