چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندوتیژی له‌دژی ژنان له‌ توركیه‌

665
وه‌زیری بنه‌ماڵه‌ و سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی توركیه‌ به‌ ئاماژه‌ به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژی له‌دژی ژنان رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی زایینیدا ١١١٢ ژن بوونه‌ته‌ قوربانی توندوتیژی و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
به‌ وته‌ی ناوبراو، زۆرترین توندوتیژی له‌ توركیه‌ له‌دژی كچانی كه‌متر له‌ ١٨ ساڵ رووده‌دات. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ده‌ورانی حكومه‌تی “حێزبی عه‌داڵه‌ت و ته‌وسعه‌” به‌ سه‌ركردایه‌تی “ره‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” زیاتر له‌ رابردوو ده‌ستدڕێژی و توندوتیژی له‌ به‌رامبه‌ر ژنان په‌ره‌یسه‌ندووه‌. به‌ پێی راپۆرتی ئاماری وه‌زاره‌تی دادگوسته‌ری توركیه‌، له‌ ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی حێزبی “ئا.ك.پ” و ئه‌ردۆغان، له‌ ساڵی ٢٠٠٢وه‌ تا ساڵی ٢٠١١ی زایینی، نزیكه‌ی ٩١ هه‌زار و ٤٤٩ ژن ده‌ستدرێژی جنسیان كراوه‌ته‌ سه‌ر. خراپترین و كاره‌ساتبارترین شێوازی توندوتیژی دژ به‌ژنان له‌ توركیه‌ “قه‌تڵ”ه‌، به‌ چه‌شنێك كه‌ به‌ پێی ئاماره‌ بڵاو كراوه‌كان، رۆژانه‌ له‌ توركیه‌ ژنێك ده‌كوژرێت.