هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌ی هه‌وا و سارد بوونی كه‌شوهه‌وا، ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌خۆشییه واگیرهكان له ئێران، له‌سه‌ر چونه‌سه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشی ئانفۆلانزا هوشداریدا.
به وته‌ی جێگری وه‌زیری بێهداشتی رژیم، لانێكهم ٢٢ كه‌س به هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی ئانفۆلانزای به‌راز، گیانیان له‌ده‌ستداوه. ناوبراو هه‌روه‌ها باسی شناسایی كردنی ٦٥ حاڵه‌ت تووشبوون به ویروسی ئانفۆلانزا له ئێران كرد و ئاماری قوربانیانی ئه‌م نه‌خۆشییه له ئۆستانی كرمانی، ١٢ كه‌س و له ئۆستانی سیستان و به‌لوچستان ٤ كه‌س و له ره‌فسه‌نجانیش ٤ كه‌س راگه‌یاند. ناوبراو وتیشی، ویروسی نه‌خۆشی ئانفۆلانزا هه‌ر ساڵ له‌چاو ساڵی رابردوو خۆڕاگرتر و به ئیستلاح جۆری ویروسهكهی، وهحشیتر ده‌بێته‌وه.