چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی تووندوتیژی له‌دژی ژنان له‌ توركیه‌

365t

نێونه‌رێكی ژنی مه‌جلیسی توركیه‌ رایگه‌یاند: “له‌ ده‌وره‌ی ١٢ ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی “ره‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان”، تووندوتیژی له‌دژی ژنان ١٤ قات زیادی كردووه‌.”
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی رێبه‌ندان، سه‌دان ژن له‌ شاری “مێرسین”ی توركیه‌ له‌دژی ته‌جاوز و قه‌تڵی وه‌حشیانه‌ی كچێكی لاوی خوێندكار، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م كچه‌ لاوه‌ سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ٣ پیاو ده‌ستدرێژی كرایه‌ سه‌ر و پاشان له‌ كرده‌وه‌یه‌كی وه‌حشیانه‌دا سووتێندرا. هه‌روه‌ها خۆپیشاندانێكی هاوشێوه‌ له‌ شاره‌كانی “ئانكارا و ستانبول”ش به‌ڕێوه‌چوو.