چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حوكمی زیندانی فه‌رزاد مورادی نیا

71
به‌ پێی راپۆرتی، “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان”، حوكمی زیندانی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری “فه‌رزاد مورادی نیا” له‌ لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه‌، له‌ دوو ساڵه‌وه‌ بۆ سێ ساڵ زیادی كرد.
ده‌زگای قه‌زایی رژیم له‌ شاری سنه‌، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ی به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حێزبه‌كانی نه‌یاری رژیم‌ و ته‌بلیغ له‌دژی نیزام، مه‌حكوم كرد. كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی وێڕای مه‌حكوم كردنی حوكمه‌كانی ناعادڵانه‌ له‌دژی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، خوازیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی حوكمی زیندانی “فه‌رزاد مورادی نیا”یه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →