راپۆرته‌كان باس له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ره‌وتی داخرانی واحیده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و سه‌نعه‌تی له ورمێ ده‌كه‌ن.
رێژه‌ی واحیده‌كانی داخراو و نیوه داخراوی شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی ورمێ، به توندی په‌ره‌یسه‌ندووه، به شێوه‌یه‌ك كه كارناسان باس له داخرانی ٨٠ له‌سه‌دی واحیده‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م شه‌هره‌كه ده‌كه‌ن. شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی ورمێ، ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاری ئابووری و به‌رهه‌مهێنانه كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی ١٣٩٠ و ١٣٩١، به شێوه‌یه‌كی جیدی تووشی قه‌یران بوو. شایانی باسه، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش جێگری رێكخراوی سه‌نایه‌عی چكۆله و شه‌هره‌كه سه‌نعه‌تییه‌كان، هه‌واڵی داخرانی زیاتر له ٦ هه‌زار و ٢٠٠ واحیدی سه‌نعه‌تی له شه‌هره‌كه پیشه‌سازییه‌كانی ئێرانی له ماوه‌ی ٢٠ ساڵی رابردوو به ئیشتغاڵی نزیكه‌ی ١١٨ هه‌زار كرێكار، راگه‌یاندبوو.