چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رووداوه‌كانی شوێنی كار له‌ ئۆستانی مه‌ركه‌زی

57
مودیری گشتی پزیشكی قانونی رژیم له‌ “ئۆستانی مه‌ركه‌زی” دانی به‌وه‌دانا كه‌ له‌ ساڵی ١٣٩٣ دا، رووداوه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ شوێنی كار له‌م ئۆستانه‌، ٧٢ و چوار ده‌هۆمی له‌سه‌د، زیادی كردووه‌”.ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه‌: “ساڵی ١٣٩٢ و له‌ به‌شه‌كانی سه‌نعه‌ت و ساختمان، ٢٩ حاڵه‌ت گیان له‌ده‌ستدانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ شوێنی كاری روویداوه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ له‌ ساڵی ١٣٩٣دا، گه‌یشتۆته‌ ٥٠ كه‌س. شایانی باسه‌، رێژه‌ی بریندارانی شوێنی كار له‌ ساڵی رابردوودا، ٧ و دوو ده‌هۆمی له‌سه‌د زیادی كردووه‌.