چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رووداوی كار له‌ ماوه‌ی یه‌كساڵی رابردوودا

31
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌ حكومه‌تییه‌كان، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ساڵی ٩٣دا زیاتر له‌ ١٩ هه‌زار كرێكار له‌ رووداوی شوغڵی دا، تووشی حادیسه‌ بوون.له‌م ژماره‌یه‌، ١٢١ كرێكار گیانیان له‌دستداوه‌، ٤٨٥ كه‌سیان بریندار بوون و ناتوانن كار بكه‌ن و ٧٨٦ كه‌سیش كه‌م ئه‌ندام بوون. شایانی باسه‌ ئه‌م ئامارانه‌ ته‌نیا كرێكارانێك له‌خۆده‌گرێت كه‌ بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی ده‌یانگرێته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ پێی دانپێدانانی وه‌زیری كاری رژیم، زیاتر له‌ ٨ میلیۆن كرێكاری بیمه‌ نه‌كراو له‌ ئێران كار ده‌كه‌ن و له‌ به‌رامبه‌ر رووداوی شوغڵی له‌ كه‌مترین پێشتیوانی و مافه‌كانیان بێبه‌شن.