چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رۆژله‌دوای رۆژی ئاواره‌ سوریه‌ییه‌كان

573
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاواره‌ سوریه‌ییه‌كان، رایگه‌یاند: ته‌نیا له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا ١٢٠ هه‌زار كه‌س له‌ ئۆستانه‌كانی “حه‌ڵه‌ب، حه‌ما و ئێدله‌ب”ی سوریه‌ ماڵه‌كانیان به‌جێهێشت و ئاواره‌ بوون.
به‌ وته‌ی وته‌بێژی ده‌فته‌ری هه‌ماهه‌نگییه‌كانی مرۆڤدۆستانه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، زۆربه‌ی ئه‌م ئاوارانه‌ به‌ ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری شوێنی نیشته‌جێیان یان ئوردوگاكانی نزیك سنووری توركیه‌ هه‌ڵاتوون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ دوابه‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ سوریه‌، وه‌زاره‌تی كۆچبه‌ری ئه‌م وڵاته‌ رایگه‌یاندووه‌: مامناوه‌ندی داواكاری گوزه‌نامه‌ی سوری له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵی زایینیدا گه‌یشتۆته‌ پێنج هه‌زار حاڵه‌ت له‌ رۆژدا.