چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری له‌ ئۆستانی كوردستان

450t

راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌هۆی داخرانی یه‌ك له‌دوای یه‌كی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان، ئاماری بێكاری تا ئاستێكی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه‌.سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی‌ حه‌سه‌ن رۆحانی‌ له‌ كاتی هاتنه‌ سه‌ركاری و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر كردنی گرفتی بێكاری و خولقاندنی ده‌رفه‌تی پیشه‌یی، به‌ڵام تا ئێستا نه‌ته‌نیا هیچ كام له‌م به‌ڵێنانه‌ جێبه‌جێ نه‌كراون، به‌ڵكوو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كارگا و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنانیش داخراون و ئاماری بێكاریش گه‌یشتۆته‌ لوتكه‌ و ئه‌مه‌ش خه‌ڵكی زۆر ناڕازی و نیگه‌ران كردووه‌.