چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و په‌ره‌سه‌ندنی قاچاقی كاڵا له‌ كرمان

252
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “مێهر”، سۆنامی قاچاغی كاڵا له‌ ئۆستانی كرمان له‌ حاڵێكدا په‌ره‌یسه‌ندووه‌ كه‌ سه‌ره‌كیترین هۆكاری راكێشرانی خه‌ڵك به‌ره‌و ئه‌م كاره‌، بێكارییه.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌ خه‌ریكی كاری قاچاغی كاڵان، بۆ به‌ڕێچوونی ژیانیان ناچارن ئه‌م كاره‌ بكه‌ن. زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ پێشتر كه‌شاوه‌رز بوون، به‌ڵام دوای وه‌شكه‌ساڵییه به‌رینه‌كان له‌ كرمان و له‌نێوچوونی زه‌مینه‌ كه‌شاوه‌رزییه‌كان و نه‌بوونی بواره‌كانی ئێشتغاڵ له‌م ئۆستانه‌، به‌ره‌و قاچاغی كاڵا كێشراون. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ده‌بیری كۆمیسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قاچاغی كاڵا و بایه‌خی ئۆستانی كرمان دانی به‌وه‌ داناوه‌ ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ژماره‌ی په‌روه‌نده‌ی قاچاغی كاڵا له‌م ئۆستانه‌، ٥٧ له‌سه‌د په‌ره‌یسه‌ندووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →