چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری ژنان له‌ ئێران

701t
راپۆرته‌كان باس له‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری بێكاری ژنان له‌ ئێران له‌ ماوه‌ی یه‌ك ده‌یه‌ی‌ رابردوودا ده‌كه‌ن.به‌ پێی راپۆرته‌كان، ١٢ له‌سه‌د له‌ ژنان له‌ ئێران شاغڵن و زیاتر له‌ ٨٠ له‌سه‌دیان خانه‌دارن. له‌ نێوان ئه‌م ١٢ له‌سه‌ده‌، ٥٢ له‌سه‌دی پیشه‌ی غیره‌ره‌سمیان هه‌یه‌. شایانی باسه‌ ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی كۆماری ئیسلامی، له‌ ئه‌وپه‌ڕی هه‌ڵاواردن و نایه‌كسانی له‌دژی ژنان له‌ گشت بواره‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و فه‌رهه‌نگی دایه‌.