چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی ته‌ڵاق و گیرۆده‌بوون به‌ مه‌وادی موخه‌در له‌ ئیلام

209y
به‌ پێی راپۆرتی ئاماره‌ ره‌سمییه‌كانی ئیداره‌ی سه‌بتی ئه‌حواڵی رژیم له‌ ئۆستانی ئیلام، ئاماری ته‌ڵاق و گیرۆده‌بوون به‌ مه‌وادی موخه‌در له‌ ئۆستانی ئیلام به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رێژه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری گیرۆده‌بوون به‌ مه‌وادی موخه‌در و نه‌بوونی ره‌خساندنی هه‌لی كار له‌ ئۆستانی ئیلام له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و ئۆستانه‌ له‌ بواری سه‌رچاوه‌ ژێر زه‌وییه‌كانه‌وه‌ یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئۆستانه‌كانی ئێران به‌ ئه‌ژمار دێت. كارناسانی بواره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و گیرۆده‌بوون به‌ مه‌وادی موخه‌در له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌ ئۆستانی ئیلام یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قه‌یرانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ نێو لاوان بووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای سه‌دان هه‌زار لاو كه‌ له‌ ئیلامدا تووشی خه‌ساره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوون، ناوه‌نده‌ پێوه‌ندیداره‌كانی رژیم كه‌مترین رۆڵیان له‌ كۆنتڕۆڵ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌باره‌ت به‌و قه‌یرانانه‌دا هه‌بووه‌.