چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی حاشیه‌نشینی له‌ ئۆستانی كرماشان

357y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری، شه‌پۆلی كوچكردنی هاوڵاتیان له‌ ئاواییه‌كانه‌وه‌ بۆ شاره‌كانی لێكه‌وتۆته‌وه‌.هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ حاشینه‌نیشینی له‌ شاری كرماشان نزیكه‌ی نیوه‌ی له‌ جه‌معیه‌تی ئه‌م شاره‌ی پێكهێناوه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ئۆستانی كرماشان كه‌ نۆهه‌مین ئۆستانی گه‌وره‌ی وڵاته‌، ببێته‌ پێنجه‌مین ئۆستانی حاشینه‌نشن له‌ ئاستی ئێراندا. شایانی باسه‌، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و نه‌بوونی ئیمكاناتی گونجاوی ژیان، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی حاشیه‌نشینی به‌ ئه‌ژمار دێت.